٢٦ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٥٢
هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

حەبیبوڵڵا ملەیی گۆرانیبێژی بەناوبانگی فۆلکلۆر خوێنی ناوچەی لەیلاخ و کولیایی لە کوردستان ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٤ ساڵەیی کۆچی دوایی کرد

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هونەرمەند حەبیبوڵڵا ملەیی لە ساڵی ١٣١٥ لە گوندی ملە سەر بە شاری دێولان لەدایک بوو و نزیک بە ١٥ ئەلبوومی لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری ناوچەکەی خۆی تۆمار کردووە و زیاتر لە ١٠٠ ئاهەنگی تایبەتی ئەو ناوچەیەی تۆمار کردووە.

حەبیبوڵڵا ملەیی نزیک بە ٥٠ ساڵ لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆر خزمەتی کردووە.

سەرپەرشتی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی  کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە وتی: هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوچی لەیلاخ جێی داخ و کەسەرە و کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەی بواری مۆسیقا بە کۆمەلگای هونەری و فەرهەنگی کوردستان و ناوچەی دێولان و قوروە و بەتایبەتی بنەماڵەی ئەو ئازیزە سەرەخۆشی دەڵێم و داوای لێبوردنی ئەو خوالێخۆشبووە و سەبر بۆ بنەماڵەکەی لە خواد دەکەم.

شیاوی باسە کە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاری ئەو هونەرمەندە گەورەی ناوچەی لەیلاخە ئەمرۆ لە شاری قەڵای قوروە بەڕێوە چوو.